نووسراوێکی تەیف سامی بۆ دارایی هەرێم ئاشکراکرا



پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ١٠ مانگ لەمەوبەر تەیف سامی داوای لە دارایی هەرێم کردووە کێشەکانی تەرازووی پێداچوونەوە چارەسەر بکات.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، ١٠ مانگ لەمەوپێش تەیف سامی داوای چاکردنی هەڵەکانی میزان مراجەعەی کردووە لە داهات و خەرجی هەرێم، تاکو ئێستە چاکیان نەکردووە، چونکە هەموو مانگێک ویستویانە داهات و خەرجی حەقیقی بشارنەوە.

ڕاشیگەیاند، بەدوو نووسراو لە ١٩ و ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی عێراق هەرێمی کوردستانی لەهەڵە و کەموکوڕیەکانی میزان مراجعەی هەرێم ئاگادارکردۆتەوە تاکو چاکی بکەن، بەڵام چاکیان نەکردووە، چەند ڕۆژێکە تیمێک لەبەغداوە هاتووە بۆ ئەو مەبەستە.

ئاشکراشی کرد، خاڵی دووەمی بڕیاری دادگای فیدراڵی ناردنی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێمە بۆ بەغدا بەڵام بەداخەوە ئەوە حاڵی میزان مراجعەی هەرێمە.

پاسپۆرتی عێراقی لە لاوازترینەکانی جیهانە
پێت پاسپۆرتی عێراقی لە لاوازترینەکانی جیهانە
دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای تۆمارکراو دژی هەرێم بڕیار دەدات
دوات دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای تۆمارکراو دژی هەرێم بڕیار دەدات
پەیوەنیدر