دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای تۆمارکراو دژی هەرێم بڕیار دەدات



بڕیارە رۆژی 23ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یەكەم دانیشتنی دادبینیی لەبارەی دوو سكاڵا ببەستێت كە پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

هەردوو سكاڵاكە لە لایەن یەک سكاڵاكارەوە بەناوی (خالید مستەفا حسێن) لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، سكاڵای یەكەم، سكاڵاكار داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكات وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2006، بە نادەستوری ناو ببات، دوای بە نادەستوریی ناساندنی، سكاڵاكار داوا دەكات هەریەكە لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند بكرێن بە دروستكردنی دەستەیەک بە ناوی (دامەزراوەی شەهیدان) كە بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ببەسترێتەوە و لەڕووی دارایی و ئیدارییەوە دەستەیەكی سەربەخۆ بێت.

سكاڵای دووەم، سكاڵاكار داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكات وەزارەتی (ئەوقاف و كاروباریی ئاینی هەرێمی كوردستان) بەگوێرەی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007 بە وەزارەتێكی نادەستوریی ئەژمار بكات و هەریەكە لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم پابەند بكات بە دروسكردنی دیوان بۆ ئاین و ئاینزا جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان، بەجۆرێک ئەم دیوانانە ببەسترێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوەو لەڕووی دارایی و ئیدارییەوە دەستەی سەربەخۆ بن، بە یاسا كاركردنی هەریەكێک لەو دەستانە رێكبخرێت، بەشێوەیەک زامنی نوێنەرایەتیی سەرجەم پێكهاتە ئاینییەكان بكرێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە.

نووسراوێکی تەیف سامی بۆ دارایی هەرێم ئاشکراکرا
پێت نووسراوێکی تەیف سامی بۆ دارایی هەرێم ئاشکراکرا
مەزڵوم عەبدی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە
دوات مەزڵوم عەبدی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر