ماوەی پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی هات، بڕیارە دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكە دەست پێبكاتەوە، كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەش بڵاوكرایەوە .
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی بە پشووی یاسادانان هێنا و لیژنەكانی پەرلەمان دەستیان بە كارەكانیان كردووە، بۆ ئەم وەرزەش بڕیارە كار بكرێت بۆ چالاككردنی میوانداریكردنی بەرپرسان و گفتوگۆكردن لەسەر یاساكان، كە دەبێت لە خولی نوێی یاساداناندا دەربكرێت.
هاوكات دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق بەرنامەی كاری ڕۆژی شەممە 14ی 1ی 2023ی بڵاوكردەوە، كە حەوت برگە لە خۆدەگرێت و لەكاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دەستپێدەكات.