دابەشكردنی مووچە بە دۆلار كێشەی بەرزبوونەوەی نرخەكان چارەسەر دەكات؟



عەبدولڕەحمان مەشهەدانی پسپۆڕی ئابوری، مەودای كاریگەریی نرخی دۆلار لەسەر بازاڕەكان ئاشكرا دەكات لە حاڵەتێكدا گەر بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بكرێت، بەو پێیەی چارەسەرێكی پێویستە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.


لەو بارەیەوە مەشهەدانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەوە چارەسەرێكی كاتییە و ئێمە باس لە كێشە و چارەسەری دوورمەودا دەكەین، تەنانەت گەر 100 دۆلاریش مانگانە لەگەڵ هەموو مووچەیەكدا بدرێت بە فەرمانبەر، كۆی گشتی پارەكە دەگاتە 20 ملیۆن دۆلار لە مانگێك و ناكاتە چارەكی فرۆشتنی دۆلاری ڕۆژێكی بانكی ناوەندی، بۆیە دەڵێين جیاوازییەكی وەها بۆ حكومەت دروست ناكات”.

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا لە عیراق ڕووی لە بەرزبوونەوەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تائێستا بانكی ناوەندی نەیتوانیوە ڕەوشەكە كۆنترۆڵ بكات و نرخی كاڵا و پێداویستییە سەرەكییەكان لە بازاڕدا جێگیر بكات.

 

هەولێر؛ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە دوو هاوسەری بێ تاوان بوونە قوربانی
پێت هەولێر؛ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە دوو هاوسەری بێ تاوان بوونە قوربانی
پشووی وەرزی كۆتایی هات و هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە
دوات پشووی وەرزی كۆتایی هات و هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر