ئیسرائیل حووسییەکانی بۆردومان کرد و باسی میلیشیاکانی عێراقیش دەکات



سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە چەند ئامانجێکی حووسییەکانی یەمەن و ڕاشیگەیاند حووسییەکان و میلیشیاکانی عێراق بە هاوکاری ئێران کار بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیل دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای ڕەزامەندیی یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی تیرۆریستانی حووسی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن و قووڵایی خاکی وڵاتەکە.

ڕوونیشیکردەوە، بۆردومانەکە لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا هات کە حووسییەکان لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە دەیانکەنە سەر ئیسرائیل و جەختیشیکردەوە لەوەی زۆربەی ئەو هێرشانە تێکشکێندراون.

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، حووسییەکان بە ڕێنمایی و پارەی ئێران و بە هەماهەنگیی لەگەڵ میلیشیا عێراقییەکان کاردەکەن بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیل و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاستەنگ دروستکردن بۆ جموجوڵی دەریایی نێودەوڵەتی.

جەختیشیکردەوە لەوەی سوورن لەسەر بەئامانجگرتنی هەر لایەنێک کە هەڕەشە لەسەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل دروست بکات.

شرۆڤەکارانی سیاسی: کەوتنی ئەسەد ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە و عێراق کەمدەکاتەوە
پێت شرۆڤەکارانی سیاسی: کەوتنی ئەسەد ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە و عێراق کەمدەکاتەوە
ئەمڕۆ مووچەی چوار وەزارەت دابەش دەکرێت
دوات ئەمڕۆ مووچەی چوار وەزارەت دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر