ئەنجامی توێژینەوەی گەنجێكی باڵەكایەتی دەری دەخات، زانایەكی كوردی خەڵكی باكووری كوردستان كیشوەری ئەمریكای دۆزیوەتەوە و زۆر نهێنی لەبارەی ئەو وڵاتەوە ئاشكرابكات.
محەمەد عەلی سەلمان، گەنجێكی باڵەكایەتییه و دانیشتووی قەزای سۆرانە؛ تەمەنی 26 ساڵە و بەشی پەیوەندیه نێودەوڵەتییەكانی له زانكۆی سۆران تەواو كردووە.
محەمەد بە پشتبەستن بە بەڵگە مێژوویی و زانستییەكان توێژینەوەیەكی كردووە و سەلماندوویەتی زانایەكی كورد به ناوی (رەئیس پیری) كە خەڵكی ئامەدی باكووری كوردستان بووە؛ كیشوەری ئەمریكای دۆزیوەتەوە .
محەمەد، فیلمێكی دیكۆمێنتاری به ناوی (رەئیس پیری و نەخشه باوەڕپێنەكراوەكە) كە 135 خولەكە، به هاوكاریی چەند هاوڕێ و كەسایەتیەك لەم بارەیەوە تۆمار كردووە. هاوكات پەرتووكێكی 474 لاپەڕەییشی بە ناوی (رەئیس پیری، ئەو كوردەی ئەمریكای دۆزییەوە) چاپ كردووە.
ەو گەنجە زۆربەی گرتەكانی فیلمەكەی به مۆبایل وێنە گرتووه و له ماوەیەكی كورتدا دەنگدانەوەیەكی گەورەی جیهانی بە دوای خۆیدا هێناوە و وەرگێڕدراوەتە سەر 22 زمانی جیاوازی جیهانی.