جێگری سەرۆکی حوکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵوێزی چیک و کونسوڵی فەڕەنسا کۆبۆوە و دەڵێت”هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارایە”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ هەریەک لە یان شنایدۆڤ، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک و یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کۆبۆوە و ڕایگەیاند، جەختمان کردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە بتوانێت داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵکی کوردستان وەک کێشەی بودجە و مووچە و کێشە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکە لەم قۆناغە هەستیار و ئاڵۆزەی ناوچەکەشدا پارێزگاری لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان بکات.
ڕاشیگەیاند، داوامان کرد گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردن و گەرەنتی کردنی مافەکانیان لە سووریای نوێ بدەن.