نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند



نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ڕایدەگەیەنێت، هیواخوازن کێشەی کورد و شەڕی نێوان (هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بە ڕێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت.

گێیر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا لە دیمەشقی پایتەختی سووریاوە ڕایگەیاند “هیوایەکی زۆر دەبینین لەو سووریا نوێیەی دروست بووە. سووریایەکی نوێ کە دەستوورێکی نوێ پەسند بکات و لەکاتێکی گونجاویشدا هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەی لەدوای قۆناغی ڕاگوزەری سیاسیدا تێدا بکرێت”.

پێدەرسن، داواشی لە وڵاتان کرد؛ بەزووترین کات هاوکاری مرۆیی بگەیەننە سووریا و سزاکانی سەر ئەو وڵاتەش هەڵبگرن، کە بەهۆی پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە بەسەریدا سەپێندراوە.

وتیشی، “یەکێک لە ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی بەردەم سووریای نوێ، دۆخی ناوچە کوردییەکانی سووریایە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و مەترسیی دروستبوونی شەڕێکی گەورە لەنێوان هەسەدە، کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سووریا”.

سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و گرووپە چەكدارەكان، پێدەرسن دەڵێت: “خۆشحاڵم ئاگربەستەکە نوێ کراوەتەوە و پێشدەچێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام هیواخوازین چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە”

دوێنێ‌ سێ شەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویكردەوە، ئاگربەستی ناوچەکانی منبج و کۆبانێی لەنێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیای تاوەکو کۆتایی هەفتە درێژکردووەتەوە، هەوڵیش دەدات درێژتریشی بکاتەوە تاوەکو ئەوکاتەی لەگەڵ تورکیا دەگەنە تێگەیشتنی هاوبەش بۆ ئەو کێشەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، مورهیف ئەبو قەسرە، فەرماندەی سەربازیی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە)، ڕۆژی 17ی کانوونی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند، ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەخرێتەوە سەر ناوچەکانی دیکەی سووریا و لەژێر دەسەڵاتی سەرکردایەتیی نوێ.

وتیشی، “فیدڕاڵیزم ڕەتدەکەنەوە و سووریا دابەش نابێت و کوردیش یەکێکن لە پێکهاتەکانی گەلی سووریا.”

 

ڕێکاری توند بەرامبەر 5 ئەم دەگیرێتە بەر کە Roblox یەکێکە لەوان
پێت ڕێکاری توند بەرامبەر 5 ئەم دەگیرێتە بەر کە Roblox یەکێکە لەوان
ئاسایش دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
دوات ئاسایش دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر