بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین توانیان دەستبەسەر دوو دەبەی (٣٥) لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری (ئەسید) بگرن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ٢٠٢٤/١٢/١٧ لەسەر بوونی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و لەئەنجامی بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ناحیەی (ژاراوە) دوای ڕوبەڕووبونەوەی چەکداری دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر دوو دەبەی (٣٥) لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری (ئەسید).
ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتباران بەنیازبوون ماددەکان بگوازنەوە بۆ هەولێر.
ئاشكراشی كردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٥) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.