هەژماری من لەبارەی ڕاکێشانی مووچەی مووچەخۆران دەڵێت” ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشانی بانکی خۆت بە خۆڕاییە”.
هەژماری من بڵاویکردەوە، لە ئێستادا ژمارەی ئەو ئامێرانەی بۆ ڕاکێشانی پارەی مووچەخۆران دابینکراوە، زیاترە لە 500 ئامێر، ئەمەش بەو ئامێرانەی لە پێش پڕۆژەی هەژماری من هەبوون و ئەوانەی لە دوای پڕۆژەکە بەردەستخراون.
– ئاماژەی بەوەشداوە، ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشانی بانکی خۆت بە خۆڕاییە و هیچ کرێیەکی ڕاکێشانت لێوەرناگیرێت، تەنها لەکاتی ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشانی بانکەکانی دیکە کرێیەکی کەمی ڕاکێشانی دەبێت.
ڕوونیشیکردۆتەوە، ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە 24 کاتژمێر و سەرجەم ڕۆژەکانی هەفتە بەردەستن.
هەژماری من دەشڵێت”مەرج نییە تەنها ئامێرەکانی سەر شەقامەکان مووچەکەت ڕابکێشتی، بەڵکو ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە لقی بانکەکان و زۆربەی مۆڵەکاندا بەردەستن و دەتوانیت بەپێی گونجاوی خۆت هەر ئامێرێک بتەوێت و لە تۆوە نزیکتر بوو بەکاریبهێنیت.