تورکیا ئاگربەستی پێشێلکرد و فڕۆکەیەکی خرایە خوارەوە



ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە بەڵگە تورکیای تۆمەتبارکرد بە شکاندنی ئاگربەست و دەڵێت”لە سێ لاوە هێرشی کردۆتە سەر بەنداوی تشرین”.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشێلکردنی هەوڵەکانی ئاگربەست لەلایەن داگیرکەری تورکیا و بەردەوامی هێرشەکانی لەم دوو ڕۆژەدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە “سەرەڕای ئەو هەوڵانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ئەنجامی داوە، دوێنێ و ئەمڕۆش داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان بۆ سەر زۆرێک لە ناوچەکانی دەوروبەری کۆبانی و بەنداوی تشرین و عەین عیسا”.

هەسەدە دەڵێت”ئێوارەی دوێنێ، کاتژمێر شەش، بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا لە سێ میحوەرەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەی بەنداوی تیشرین، بە پاڵپشتی و بۆردومانی ئاسمانی کە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەری تورکیاوە ئەنجام دەدرا، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و لە نێو ڕیزەکانیاندا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە ، ناچاریان کردن هەڵبێن”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ناوچەی پردی قەرقوزاق و گوندی بیر هێسۆ لە باشووری شاری کۆبانی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەری تورکیا کاتژمێر یازدەی شەو بە سێ هێرشی ئاسمانی ناوچەکەیان بۆردومان کرد و بە دەیان هێرشی لەڕێگەی تۆپخانەکان و مووشەکەوە ئەنجامدا.

بەپێی بەیاننامەکەی هەسەدە چەند جارێک شەڕی قورس ڕوویداوە لەوانە:

لە عەین عیسا، ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەری تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گوندی هۆشانیان بۆردومان کرد، جگە لەوەی بە دەیان گوللە هاوەن و تۆپخانە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا و ڕۆژئاوای تەل ئەبیادی بۆردومان کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، گروپە بەکرێگیراوەکان، بە پاڵپشتی ئاسمانی و زەمینی داگیرکەری تورکیا، لە چەند میحوەرێکەوە هێرشێکی هەمەلایەنەیان بۆ سەر ناوچەی بەنداوی تیشرین دەستپێکرد، کە لەم ساتانەدا پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج و بەکرێگیراوان ڕوودەدات لە ناوچەکەدا.

لە بەرامبەر ئەمەشدا و لە ئەنجامی شکستی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا لە پابەندبوون بە ئاگربەست و بۆردومانی توندی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و تۆپخانەکانی داگیرکەر، ئێوارەی دوێنێ هێزەکانمان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی “بەیرەکدار TB2”یان خستە خوارەوە، لە دەوروبەری پردی قەرقوزاغیش هێزەکانمان پێگەی بەرگری دەگرنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان و بەرگریکردن لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەتی کۆبانی.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لە هەوڵی ئیستغلالکردنی ئاگربەست بۆ درێژەدان بە هێرش و پلانە کۆلۆنیالیزمەکانی و فریودانی بیروڕای گشتی.

ڕۆژئاوا لە بەردەم رۆژانێکی یەکلاکەرەوەدا
پێت ڕۆژئاوا لە بەردەم رۆژانێکی یەکلاکەرەوەدا
ئیسڕائیل: هیچ پاساوێك نیە بۆ دوژمنكاری توركیا بەرامبەر بە كورد
دوات ئیسڕائیل: هیچ پاساوێك نیە بۆ دوژمنكاری توركیا بەرامبەر بە كورد
پەیوەنیدر