کار بۆ ڕێکخسنتەوەی سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت



نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێربڵاویکردووەتەوە: لەو كۆبوونەوەیەدا كە هەر یەكە لە ڕاوێژكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر و ژمارەیەكی تر لە ئەندازیاران ئامادەی بوون، لە ڕێگەی داتا شۆوە چوار سیناریۆی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر خرانەڕوو و شیكرانەوە.

باسی لەوەشکردووە: ئامانج لە دووبارە ڕێكخستنەوە سەنتەری شاری هەولێر بۆ بەدیهێنانی سەنتەری شارێكی كارا و پڕ جووڵەیە بۆ ژیان و بەركارهێنان و چالاكیی بازرگانی و كولتووری و گەشتیاری و نیشتەجێبوون و ناساندنی لایەنی مێژوویی و ڕۆشنبیری، هەروەها خزمەتگوزاری و دەرفەتی كار و باشترکردنی ژینگە و پیادەڕۆیی و بایسكل و بینین و كەمكردنەوەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێڵ و ژاوەژاو و چەندین بواری دیكەش تێیدا ڕەچاو دەكرێن.

ئەوەشی وتووە: لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر كاركردن لەسەر یەكێك لە سیناریۆكان كرایەوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی وردتر بکرێت بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکان.

فابریکە کردنی ئەحمەد ئەلشرع
پێت فابریکە کردنی ئەحمەد ئەلشرع
شەڕی نێوان پاسەوانەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن برینداری لێکەوتەوە
دوات شەڕی نێوان پاسەوانەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن برینداری لێکەوتەوە
پەیوەنیدر