دهۆك؛ بەهۆی غازەوە ئاگر لە شوقەیەكی زەریلاند كەوتووە



لەكاتی گواستنەوەی غازی شل بۆ ناو خەزانی مۆلیدەیەك ئاگرێكی دیكە لەیەكەیەكی نیشتەجێبوون لە پارێزگای دهۆك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی شارەكە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن و تا ئێستا هیچ ژیانێكی گیانی نەبووە و ئاگرەكە هێشتا بەردەوامی هەیە.

بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك)، كە لە شایەتحاڵێكی نزیك ڕووداوەكەوە دەستی كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 12ی 1ی 2023 نزیك كاتژمێر 4ی عەسر بەهۆی تەقینەوەی مۆلیدەیەكەوە لەنزیك شوقەكانی زەریلاند یەكەیەكی نیشتەجێبوون گڕیگرت و لە ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆك سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.

ئەو شایەت حاڵە باسی لەوەشكرد، كە لەكاتی گواستنەوەی گازی شل بۆ خەزانی مۆلیدەكە، ئاگرێكی گەورە لەگەڵ دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز ڕوویداوە، بەشێكی زۆر لە دانیشتوانی یەكەكە و دەوروبەری توشی دڵەڕاوكێ بوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی هاتنی وەرزی سەرمای ئەمساڵ بەهۆی دروستبوونی كێشە لە سیستەمی غاز و تەقینی غاز چەندین ڕووداوی نەخوازراو لە سلێمانی و دهۆك و شارەكانی دیكە ڕوویداوە.

 

دیمبلی دەیەوێت بچێتە پاریس سان جێرمان
پێت دیمبلی دەیەوێت بچێتە پاریس سان جێرمان
غازی هەرێم لە کوێیە؟
دوات غازی هەرێم لە کوێیە؟
پەیوەنیدر