بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە و دەڵێت، واده‌ی دواخستن و له جێگەدانان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 كۆتایی هاتووه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌رچووه، واده‌ی دواخستن و له جێگەدانان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 كۆتایی هاتووه و بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا هیچ كه‌سێك به مه‌به‌ستی دواخستنی ناوه‌كه‌ی یاخود له جێدانان (تنازل) سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات”.
دەشڵێت: “به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی له به‌غدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌موو ناوه‌كان ده‌بێت به‌ر له سه‌ری ساڵ واته 1/1/2025 بخرێته ناو سیستمی ئه‌لیكرۆنییه‌وه و هیچ بوارێك بۆ له جێدانان و دواخستن نه‌ماوه”.
باسی لەوەشکردووە: “داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك ناوی بۆ حه‌جی 2025 ده‌رچوو بێت مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو نه‌كردبێت، ئه‌وا به‌پێی ڕیزبه‌ندی ناوی یه‌ده‌گی ده‌رچوو له شوێنی ئه‌وان داده‌نرێت”.