لە دوو ڕووداوی جیادا ئاگر لە دوو ماڵ کەوتەوە و بە هۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەربەلا ڕایگەیاند، بە هۆی سۆپاوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و گیانلەدەستدانی دوو کەس و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.
هەر ئەمڕۆ، بە هۆی سۆپاوە ئاگر لە ماڵێکی ناحیەی ئەبی سەیدا کەوتەوە و سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند لەو ڕووداوەدا پێنج ئەندامی خێزانێک کە ژنێک و چوار منداڵ بوون گیانیان لەدەستداوە.