بەوێنە، لە عیراق جۆرە خورمایەكی دەگمەن لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت



محەمەد ئەحمەد ئەندامی سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی، باس لە جۆرێكی دەگمەنی خورما دەكات لە دیالە و دەڵێت، هاوشێوەی نییە لە جیهاندا.


ئەحمەد لە لێدوانێكی بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاندووە”لە دیالە و لە كەرتی كشتوكاڵدا بەرهەمی دەگمەن و جیاواز دەبینرێت كە پێشتر تیشك نەخراوەتە سەرییان، لەوانەش خورمای كشمیش كە بە دەگمەنترین جۆری خورما لە جیهاندا دادەنرێت و لە چەند دارخورمایەكی زۆر كەمدا هەیە لە باخەكانی بەلەدروز و شارەبان”.

بە وتەی ئەو ئەندازیارە”ناونانی بە كشمیش لە لایەن خەڵكی ناوچەكەوە بووە، بەو پێیەی شێوەكەی تا ئەندازەیەكی زۆر لە بەرهەمی كشمیش دەچێت، تامەكەشی زۆر جیاوازە لە جۆرەكانی تر، كەمی ئەو دارخورمایانە وایكردووە جیاواز و دەگمەن بێت”.

محەمەد ئەحمەد، بەپێویستی دەزانێت ئەو جۆرە دارخورمایانە زیادبكرێن، تا ببنە سەرچاوەیەكی ئابوری بۆ هەناردەكردن، بە تایبەت كە دەگمەن و جیاوازن لە جۆرەكانی تر و دەبنە مایەی هاندان بۆ دۆزینەوەی زیاتری جۆرە دەگمەنەكانی تری خورما لە باخەكانی دیالە كە لەئێستادا ٢٠ بۆ ٣٠ جۆری دەگمەن لەخۆدەگرن.

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایگەیاندبوو، دەیەوێت لە ماوەی دە ساڵی داهاتوو، ژمارەی دارخورماكان لە وڵاتدا لە ١٢ ملیۆن دارخورماوە بگەیەنێتە ١٧ ملیۆن دارخورما.

پشووی وەرزی كۆتایی هات و هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە
پێت پشووی وەرزی كۆتایی هات و هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە
جوتیار عادل؛ دواین زانیاری لەسەر ناردنی 400 ملیارەكە ئاشكرا دەكات
دوات جوتیار عادل؛ دواین زانیاری لەسەر ناردنی 400 ملیارەكە ئاشكرا دەكات
پەیوەنیدر