وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، دەبێت كۆتایی بە شەڕ و خوێنڕێژی لە سووریا بێت و دەشڵێت: كۆبانێ سیمبولی ئازایەتی كوردانە لە شەڕكردن دژی داعش.
ئەنالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە 14 ساڵ شەڕ، نابێت خوێنڕشتنی زیاتر لە سووریا هەبێت.
وتیشی، “كۆبانێ سیمبولی ئازایەتی كوردانە لە شەڕكردن دژی داعش”.
جەختیشی كردەوە، توركیا بەرپرسیارە لە پاراستنی یەكگرتوویی خاك و ئاشتی لە سووریا و وتیشی، “دەبێت كۆتایی بە شەڕ و خوێنڕێژی لە سووریا بێت”.