حکومەتی هەرێم: مووچە خرایە سەر هەژماری بەشداربووانی “هەژماری من”



حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پارە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی ئەو مووچەخۆرانەی بەشداریی پرۆژەی “هەژماری من”یان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە “مووچەی مانگی تشرینی یەکەم خراوەتە سەر هەژماری بانکیی سوودمەندانی هەژماری من”.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا زیاد لە 191 هەزار کەس بە دیجیتاڵی مووچەی خۆیان وەردەگرن.

لەمڕۆوە دەست کرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و وەزارەتی داراییش ڕایگەیاند هەرکاتێک بەغداد پارەی مووچەی مانگی تشرینی دووەمیش نارد دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

سەعدی پیرە: حکومەتێک پێکدەهێنین متمانە بۆ خەڵک بگێڕێتەوە
پێت سەعدی پیرە: حکومەتێک پێکدەهێنین متمانە بۆ خەڵک بگێڕێتەوە
ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە
دوات ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە
پەیوەنیدر