بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، تۆمەتبارێكییان دەستگیركرد كە باوكی خۆی كوشتبوو و هەڵاتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كانی كوردە لەشاری سلێمانی ڕوداوێكی كوشتن ڕوویدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.
هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان دەركەوت كە كوڕێك بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر باوكی و كوشتویەتی و هەڵاتووە، دوای گەڕان و بەدواداچونەكانیش توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی كوشتن تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
لە ئێستادا تۆمەتبار (اـ ه ـ ا ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .