ترەمپ:تورکیا نادۆستانە دەستی بەسەر سووریادا گرت



سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند”نامانەوێت سەربازەکانمان لە سووریا بکوژرێن”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەسەر دۆخی سووریا ڕایگەیاند، تورکیا ڕێگەی بە گرووپە چەکدارەکان دا بچنە نێو دیمەشق و ڕژێمی ئەسەد بڕوخێنێت،بەشار ئەسەد زۆر دڕندە بوو هەموو سنورەکانی بەزاندبوو وە سەرکێشی دەکرد، ئەنجامەکەشی بینی، و هاوکات تورکیا نادۆستانە دەستی بەسەر سووریادا گرت.

ئاماژەی بەوەشدا، تورکیا توانای کۆنترۆڵکردنی پێشهاتەکانی نێو سووریای دەبێت، و”پێم وایە لەکۆتاییدا تورکیا دەیباتەوە”.

ترەمپ وتیشی، پێشتر بە درێژایی سنووری سووریا 5000 سەربازمان هەبوو، ئێستا 900ـمان هەیە، من نامەوێت سەربازەکانمان لە سووریا بکوژرێن.

ترەمپ زەنگی کۆتایی بۆ حەماس و ئەو لایەنانە لێدا کە دیلەکانی ئیسرائیلیان لایە و وتی”دەبێت تا 2024/12/20 سەرجەم بارمتەکان ئازادبکرێن ئەگەر نا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم بە دۆزەخ”.

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی براکەیەکی ئەسەد لە عێراق هاتە دەنگ
پێت وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی براکەیەکی ئەسەد لە عێراق هاتە دەنگ
وشكەسەرما كۆتایی دێت و باران بارین دەستپێدەكاتەوە
دوات وشكەسەرما كۆتایی دێت و باران بارین دەستپێدەكاتەوە
پەیوەنیدر