لە نەشتەرگەرییەكی دەگمەندا كە بۆ دوانەیەكی سیامی عیراقی لە سعودیە ئەنجام دەدرێت، لە پاش ١١ كاتژمێر عەلی و عزمەر لە یەكتر جیادەكرێنەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی سعودیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شانشینی عەرەبی سعودیە، نەشتەرگەری جیاكردنەوەی دوانەیەكی سیامی عیراقی عەلی و عومەر بەسەرپەرشتی دكتۆر عەبدولًڵا بن عەبدولعەزیز ڕەبیعە ڕاوێژكاری ديوانی شاهانە و سەرپەرشتیاری گشتی سەنتەری مەلیك سەلمان بۆ فریاگوزاری و كاریی مرۆیی، و بە بەشداریی ٢٧ ڕاوێژكاری پسپۆڕ و كادری پەرستاری و تەكنیكی، لە نەخۆشخانەی مەلیك عەبدوڵڵا لە شاری پزیشكی مەلیك عەبدولعەزیز، دەستیپێكرد.
ئاژانسەكە لەو بارەیەوە لە زاری دكتۆر عەبدوڵڵا ڕەبیعە بڵاویكردەوە، نەشتەرگەرییەكە بە شەش قۆناغ دەكرێت و ١١ كاتژمێر دەخایەنێت و ڕێژەی سەركەوتنی لەسەدا ٧٠ بەهۆی لكێنراوییان بە یەكەوە لە ناوچەی ژێر سنگ و سك، بە هەمان شێوە لە جگەر و چەند ئەندامێكی تر و ڕێخۆڵەدا هاوبەشن.