تەحریری شام و پەیەدە



هاتنەوەی ئەمەویە نوێکان، دەستەی تەحریری شام لە سووریا، دەبێت وەک هاتنەوەی عوسمانیە نوێکانی تورکیای سەردەمی ئاکپارتی سەیربکرێ کە سیستمی عەلمانی کەمالیزمی گۆڕی، ئێستا بەرەی سونیگەراو میللیگەرای ئاینی نوێ لەسوریاو تورکیا، بوەتە مۆدێلێک بەپشتیوانی ئەمریکا و ئیسڕائیل و مۆدێلی سوننەی قەتەریی، هەرێمی خۆسەری ڕۆژاڤا، یان دەبێت شەڕبکەن و مۆدێلەکە ڕەت بکەنەوە، یان دەبێت خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ تێکەڵ بوون بەو چوارچێوەیە.

پەیەدە لە ڕۆژاڤا، بەو فەلسەفە پەروەردەیی و فیکری و دیسپلینەی هەیەتی هەرگیز ناتوانێت لەگەڵ بەرەی ئەمەویەکان و سونیگەرای نوێ تێکەڵ بێت، مەگەر بۆ تاکتیک و قۆناغی ڕاگوزەر، چونکە لە سووریا ئیتر زیهنیەت و سیستمێک ئیش ئەکاو کاریپێکراوە، تێکەڵەیەکە لە دەوڵەتی سونیگەرای زاڵ و ئایدۆلۆژیای ڕادیکاڵی عەرەبی و کەمالیزم و عوسمانلی تورکی، بەهەموویانەوە کەوتوونەتە بەرەی دژە موقاوەمەی ئێرانی و تاڕادەیەک هێڵەکان ڕوون بوەتەوە.

قوباد تاڵەبانی گۆڕانکاری لە پۆستی هەدێک بەڕێوەبەردا دەکات
پێت قوباد تاڵەبانی گۆڕانکاری لە پۆستی هەدێک بەڕێوەبەردا دەکات
وەزارەتی دارایی دەربارەی مووچەی مانگی 11 ڕوونکردنەوە دەدات
دوات وەزارەتی دارایی دەربارەی مووچەی مانگی 11 ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر