هاووڵاتییەکی خەڵکی سەروچاوە دوای ٢١ ساڵ بێسەروشوێن بوون دەگەڕێتەوە



هاووڵاتییەکی دانیشتووی خەڵکی ناحیەی سەروچاوەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین دوای ٢١ ساڵ بێسەروشوێن بوون لە وڵاتێکی ئەفریقاوە دەردەکەوێتەوە و بڕیارە بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو کەسوکارەکە.

سەیفوڵا حسێن لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ەو دانیشتووی ناحیەی سەروچاوەیە لە ئیدارەی راپەڕین، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە سۆراغی نامێنێت کە بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە.

ئەو هاووڵاتییە لە وڵاتی کینیای کیشوەری ئەفریقاوە بێسەروشوێن دەبێت، بەڵام پاش ٢١ ساڵ چاوەڕوانی، دوێنێ لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە کەسوکارەکەی ئاگادارکراوەتەوە کە کوڕەکەیان ماوە و بە درێژایی ئەو ماوەیە لە کینیا زیندانیکراوە.

ئەمڕۆش سەیفوڵا و کەسوکارەکەی لە ڕێی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە قسەیان کردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییەیان لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان دەستپێکردووە.

وەزارەتی ناوخۆ: سزای مامەڵەکردن بە سیمکارتی تۆمارنەکراو سێ ملیۆن دینارە
پێت وەزارەتی ناوخۆ: سزای مامەڵەکردن بە سیمکارتی تۆمارنەکراو سێ ملیۆن دینارە
297 پارچە زەوی كارت تاپۆکران
دوات 297 پارچە زەوی كارت تاپۆکران
پەیوەنیدر