سەعدی پیرە: پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە



سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە یەکێتی و پارتی لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە پیرمام کۆدەبنەوە.

سەعدی پیرە، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، سبەینێ سێشەممە پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە و لەسەر دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆ دەکەن.

باسی لەوەشکردووە: تەوەرەکان بریتین لە پێکهێنانی کابینەی 10یەم و هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی رۆژئاوای کوردستان و سووریا.

سەعدی پیرە وتیشی: یەکێتی نیشتمانی کوردستان گۆڕانکاری لە لیژنەی دانوساندنکار کردووە و ئامانج رەحیم-ی بۆ لیژنەکە زیاد کراوە.

کەوتنی ئەسەد، هاوکێشەکانی ئێرانی گۆڕی
پێت کەوتنی ئەسەد، هاوکێشەکانی ئێرانی گۆڕی
ئەسەد، بەشێک لەسامانەکەی بە قاچاخ گەیاندووەتە ڕووسیا
دوات ئەسەد، بەشێک لەسامانەکەی بە قاچاخ گەیاندووەتە ڕووسیا
پەیوەنیدر