ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ عێراق یەكدەخرێت



بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، پێشنیاری هاوبەشی وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە بۆ هاوتاکردنی ناونیشانە وەزیفییەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵَ حکومەتی فیدڕاڵَ پەسەند دەكرێت.

ڕۆژی چوار شەممەی پێشوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە، كە تیایدا لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی ڕێکار و ڕێسا داراییەکان لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ، وەزیری دارایی و ئابووری ، پێشنیاری هاوبەشی وەزارەتەكەی و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی بۆ هاوتاکردنی ناونیشانە وەزیفییەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵَ حکومەتی فیدڕاڵَ خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوی حكومەتی هەرێم، پێشنیارەكە بۆ جێبەجێکردنی خشتەی نوێی ناونیشانە وەزیفیەکانە، کە لە یاسای ساڵی 2024 ی هەموارکراوی میلاک هاتوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی ڕاسپارد بەداداچوون بۆ ئەم هەموارە بکەن، کە لە خشتەی ناونیشانە وەزیفیەکانی یاسای میلاک هاتووە، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دامەزراوەکانی هەرێم و بەرژەوەندی فەرمانبەران تا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

تایبەتمەندییە نوێیەکەی واتسئاپ دەزانیت؟
پێت تایبەتمەندییە نوێیەکەی واتسئاپ دەزانیت؟
دارایی عێراق و هەرێم لەسەر مووچە ڕێككەوتن
دوات دارایی عێراق و هەرێم لەسەر مووچە ڕێككەوتن
پەیوەنیدر