پاسی پۆڵەنی، ئەو پاسەی وەک تەنکیەک وابوو



ئەو پاسەی کە بەهۆی ووڵاتەکەیەوە ناسراوبوو، دەزانیت چییە و مێژووی ئەوپاسە بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟

لێرەوە کورتەیەک لەسەر ئەوپاسە باسدەکەین.

پاسی پۆڵۆنی یان پاسی (نیسا)ئۆتۆمبێلێڪی پۆڵۆنییە لە نێوان ساڵانی (1958-1994)

لە شاری (نیسا)ی وڵاتی پۆڵەندا بەرهەم دەهات.

لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، سەردەمی زێڕینی بەرهەمهێنانی پاسی پۆڵەندی بوو، کە نزیکەی (18،200) ئۆتۆمبێلیانیان بەرهەمێنا .

کۆمپیانی( نیسا) کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلبوو له وڵاتی پۆڵەندا ساڵی (1958)

دەستی بە بەرهەمهێنانی ئوتومبییل کرد تا ساڵی (1994) .

چەندین جۆر ئۆتۆمبێلی بەرهەم دەهێنا وەک ئۆتۆمبێلی گەورە و ئەمبوڵانس تەنانەت ئۆتۆمبێلی پۆلیسی پۆڵەندا لەلایەن کۆمپانیای نیسا دابینکرابوو .

کۆمپانیای نیسا بەرهەمەکانیان هەناردەی وڵاتانی کۆمەنیستی وەک یەکێتی سۆڤێت و بولگاریا و هەنگاریا هەندێک وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا دەکرد

. “عێراق و پاسی پۆڵەنی”

عێراق لە ناوەڕاستی حەفتاکان پاسی پۆڵەنی دەهێنا، شەقامەکانی پڕکرد لە ئۆتۆمبێلی پۆڵەنی، لە بەرامبەردا شارە کوردییەکانیش بێ بەش نەبوون لە پاسی پۆڵەنی .

بەڵام ساڵی 1989 کاتێک پۆڵەندا سیستەمی گۆڕا بۆ دیموکراسی وازی لە ئۆتۆمبێلی نیسا هێنا، و ڕووی کردە ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئۆتۆمبێلی هاوردە کرد .

پۆڵەندا …. وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا یەکێتی سۆڤێت دەستی بەسەردا گرت، و بووە ووڵاتێکی کۆمەنیستی تا ساڵی 1989.

حکومەتی هەرێم چەند پارە قەرزداری مووچەخۆرانە؟
پێت حکومەتی هەرێم چەند پارە قەرزداری مووچەخۆرانە؟
مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی شكاندنی بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
دوات مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی شكاندنی بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر