لەسەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بەتیشک دەستکرا بە چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوی شێرپەنجە بەتیشک.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەبەردەوامی پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی کەرتی تەندروستی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان، بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشانی منداڵ بەتیشک، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٤/١٢/١٥ بۆ یەکەم جار دەست بەچارەسەرکردنی منداڵی تووشبووی شێرپەنجە کرا بەتیشک لەژێر چاودێری پزیشکی سڕکەر خەوێندرا لەسەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بەتیشک.
سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بەتیشک سەنتەرێکی پێشکەوتووە و سەردەمیانەیە لەڕووی چارەسەرییەوە و ڕۆژانە (١٦٠ تاوەکو ١٧٠) نەخۆش سەردانی دەکەن بۆ مەبەستی چارەسەر لەسێ کاتی جیاواز چارەسەر وەردەگرن لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر (١٠:٠٠)ی شەو.
وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، چارەسەرەكان “بریتین لە هاووڵاتی هەولێر و شارەکانی تری هەرێم و خوارووی عێڕاق و ئاوارە و پەناهەندە و بیانی”.
دەشڵێت: دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی و پزیشکانی پسپۆڕ و پزیشکانی سڕکار و کارمەندان بەگشتی دەکەین، کە بەشێوازێکی ڕێک و پێک و زانستیانە پێشوازی لە نەخۆشان دەکەن بۆ مەبەستی چارەسەرکردنیان.