وەزیری دارایی حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێم دا.
بەپێی هەواڵی میدیاکان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێم.
هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێ شەممە 17ـی کانوونی یەکەم کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی ئاڵای کوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ لیستێک بڵاوبکاتەوە.
بڕیارە عێڕاق پارەی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەمە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری دارایی عێڕاق و شاندی هەرێم لە بەغدا ڕاگەیەندراوە، هاوکات ئەوا نزیکەی 60 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و لەزۆربەی فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکان بایکۆتی دەوام کراوە.