قوباد تاڵەبانی: سەرەتای ساڵی داهاتوو دووسایدی کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە سەردان و کۆبوونەوەی لەگەڵ قایمقام و یەکە ئیدارییەکانی شارۆچکەی دەربەندیخان ڕایگەیاند، گۆڕانکاری پێویست لە یەکە کارگێڕییەکان دەکەن و دەشڵێت، سەرەتای ساڵی داهاتوو دووسایدی کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەمە بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی خزمەتگوزارییەکانی قەزای دەربەندیخان و گرفت و کەموو کوڕییەکان کرا.

لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لەگەڵ تیمی حکومەت و بەرپرسانی قەزای دەربەندیخان بەردەوام لەسەر هێڵ دەبێت و هەموو هەوڵێک دەدەن تا کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەن تاکو باشتر خزمەتی دەڤەرەکە و هاووڵاتییان بکرێت.

هەروەها جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم داوای لە بەرپرسانی قەزاکە کرد هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ کارئاسانیکردن و راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان، وتیشی: لەپێناو باشتر خزمەتکردنی دانیشتوانی دەربەندیخان گۆڕانکاری پێویست لە پۆستە ئیدارییەکانی قەزاکەدا دەکرێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا کە سەرەتای ساڵی داهاتوو دووسایدی کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت و بەتەواوەتی دەکرێتەوە بەڕووی شۆفێران کە ئەوەش یەکێکە لەداواکارییە گرنگەکانی دەڤەرەکە، هەروەها وتی: “بەم نزیکانە کار لە پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دەربەندیخان دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو گرفتەش کە یەکێکە لە داواکارییەکانی هاووڵاتییان، چارەسەر بکرێت”.

جەختیشکردەوە کە پێویستە گرنگی زیاتر بە گەشتوگوزار بدرێت و هانی وەبەرهێنەران بدرێت لەم بوارەدا وەبەرهێنان بکەن تا ئەو کەرتەش وەک پێویست گەشە بکات و دەرفەت و هەلی کار بۆ دانیشتوانی سنوورەکە دابین بکات.

حکومەتی هەرێم: لە سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
پێت حکومەتی هەرێم: لە سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر لێدوانەکەی ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند
دوات بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر لێدوانەکەی ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند
پەیوەنیدر