گەنجێک لە جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا



ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە کوژرا، دەشڵێن، ئەفسەرانی پۆلیسی جوانڕۆ بەبێ هیچ هۆکارێک و ئاگاداری پێشوەختە تەقەیان لە سوهەیب ئەحمەدی کردووە و بەهۆیەوە كوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، کاتژمێر یەک و 15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب ئەحمەدی، لە گەڕەکی باوەجانیی ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ هیچ پاساوێک و ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە تەقەیان لە سوهەیب ئەحمەدی کردووە کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بووە.

شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە باسی لەوەکردووە: “یەکێک لە هێزە ئینتزامییەکان کە ناوبانگی شاوەیسی بووە سێ گوللەی لە ملی سوهەیب داوە و کوشتوویەتی”.

سوهەیب ئەحمەدی، خەڵکی جوانڕۆ دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی “حەزرەتی ڕەسووڵ” گواستراوەتەوە.

دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە
پێت دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە
یەکەم لێدوانی کارەبا دەربارەی کوژانەوەی سەرجەم وێستگەکان
دوات یەکەم لێدوانی کارەبا دەربارەی کوژانەوەی سەرجەم وێستگەکان
پەیوەنیدر