یەکەم لێدوانی کارەبا دەربارەی کوژانەوەی سەرجەم وێستگەکان



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای داناغاز، كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی سلێمانی و كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستانی لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، كاتژمێر (4:30)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای داناغاز دابەزی، ئەوەش بووە هۆی ڕوودانی كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی غازی و ڕوودانی كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی ناوەندی كارەبا هەرێم و كۆنترۆڵی شارەكان لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشكردنەوەی كارەبا.

گەنجێک لە جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا
پێت گەنجێک لە جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا
پلەی گەرمای 15 ناوچەی هەرێم گەیشتە ژێر سفر
دوات پلەی گەرمای 15 ناوچەی هەرێم گەیشتە ژێر سفر
پەیوەنیدر