ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێکی فەڕەنسی هێرشی کرە سەر خێوەتگەی کۆجبەران لە دانکیخ و دووکەسی کورد کوژران.
ڕەنج پشدەری، چالاکوان و ڕۆژنامەنووس، بەمیدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە، “تەقەکەرەکە بە رەچەڵەکە فەرەنسییە و بە ئۆتۆمبێل چووتە نێو خێوەتگەی دانکیخ، پاسەوان و خەڵکەکەش وایانزانیوە هاوکاری بردووە بۆ کۆچبەرەکان، بەڵام چەکی دەرهێناوە و بە هەڕەمەکی تەقەی لە خێوەتنشینەکان کردووە.”
ئاماژەی بەوەشداوە، تەقەکەرەکە دەمامکی نەبەستووە و لە کامێراکانیش بە روونی دەرکەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.
ویشی، “دوو کەس کوژراون کە هاونیشتمانیی رۆژهەڵاتی کوردستانن و یەکێکیان ناوی هادییە و ئەوی دیکەش ناوی محەممەدە، بەڵام نازانرێت بریندارەکان کێن و چەندن.”
جەنگەڵی دانکیخ دەکەوێتە باکووری شاری پاریس لە وڵاتی فەرەنسا، شوێنی قاچاخیچی و کۆچبەرانە، بەشێکی زۆری کۆچبەران لەوێوە هەوڵی پەڕینەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا دەدەن لەڕێگەی چووپ و بەلەمی بچووکەوە.