مەزڵوم عەبدی: یەکێتی نەتەوەیی کورد پێویستییەکی مێژووییە



فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای یەکێتی نەتەوەیی کوردی کرد و دەڵێت” یەکێتی نەتەوەیی کورد پێویستییەکی مێژووییە”.

ئەمڕۆ شەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی سووریا، داوای یەکێتی نەتەوەیی کورد کرد.

ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی لە پۆستێکدا لە هەژماری “X”ی خۆیدا بڵاویکردەوە “یەکێتی نەتەوەیی کورد لە سووریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی کە بە هۆی ئاڵۆزی دۆخی ئێستای سووریا بۆتە ئاڵنگارییەکی گەورە لەبەردەممان”.

دەشڵێت، داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکەین لە بەرژەوەندیی حزبی دوور بکەونەوە و پابەندی بانگەوازە جەماوەرییەکانی گفتوگۆ و یەکڕیزی بن و هەڵوێستی تەبایی نیشان بدەن.

عەبدی داوای لە هەموو لایەک کرد کە هەنگاوی ئەرێنی لەگەڵ هەوڵەکانی ئێستا بۆ گەیشتن بە یەکێتی نەتەوەیی کورد بنێن، هەڵوێستیان هەبێت و  پاڵپشت بن لە وتووێژی سووریا و بەشداری بن لە بنیاتنانی داهاتووی سووریایەکی دیموکراسی و فرەیی.

دوو کۆچبەری کورد لە دانکیخ کوژران
پێت دوو کۆچبەری کورد لە دانکیخ کوژران
لیرەی سووری بەرزبۆوە
دوات لیرەی سووری بەرزبۆوە
پەیوەنیدر