گەورەترین پیتزا لە ناوچەیەكی هەرێم دروستكرا



لە حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین گەورەترین پیتزا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستکرا.

شەش کەس سەرقاڵی ئامادەکردنی پیتزاکە بوون، 50 کیلۆگرام هەویر و 45 کیلۆگرام پەنیر و هەشت کیلۆگرام زەیتوون و شەش کیلۆگرام قارچک و 20 کیلۆگرام تەماتە و بیبەری بۆ بەکارهاتووە.

هاوکات، درێژی ئەو پیتزایە 7 مەتر و 20 سانتیمەتر دەبێت، پانییەکەشی یەک مەتر و 30 سانتیمەتر دەبێت.

وەستا شاڵاو، كە 13 ساڵ ئەزموونی لە دروستكردنی پیتزادا هەیە و لەو خواردنگەیەی حاجیاوا كار دەكات، دەڵێت: “پیزاكە دوای برژاندن و ئامادەكردنی، پێشكەشی ژمارەیەك ژینگەپارێزانی ئەو قەزایە دەكرێت”.

بایكۆتی سەرتاسەری لە كەرتی تەندروستی ڕاگەیەنرا
پێت بایكۆتی سەرتاسەری لە كەرتی تەندروستی ڕاگەیەنرا
توركیا بەبیانووی گۆڕی “سلێمان شا” دەیەوێت كۆبانێ‌ داگیربكات
دوات توركیا بەبیانووی گۆڕی “سلێمان شا” دەیەوێت كۆبانێ‌ داگیربكات
پەیوەنیدر