لە ناو شاری کەلار لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی كەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە پیاوێك بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ( شەممە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا مینی پاس) لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە پیاوێك دەدات و برینداری دەکات.
ڕوونیشی كردەوە، بریندارەكە لە دیكبووی ١٩٤٣ە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.