کەشناسی: ئەمڕۆ لەم ناوچانە باران و بەفر دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و سۆران باران و بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان.

باسی لەوەشکرد: لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم (ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین و هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە) نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.

باسی لەوەشکرد: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (4- 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى

دهۆک: 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -1 پلەى سیلیزى

سۆران: 7 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

 

چوار ڕێنمایی تەندرووستی بۆ شێرپەنجە
پێت چوار ڕێنمایی تەندرووستی بۆ شێرپەنجە
کارمەندانی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
دوات کارمەندانی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر