حاکم شێخ لەتیف لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوا دەڵێت”کورد لەباشترین دۆخیدایە”.
حاکم شێخ لەتیف، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە رۆژئاڤا کورد لە باشترین دۆخیدایە ،هاوپەیمانی بەرەی سەرکەوتوی جەنگە کە بریتین لە ئەمەریکاو ئیسرائیل بە پلەی یەکەم ،روسیاو ئیران لە پاشەکشەدان ،تەنها تورکیا ماوە،راستە تورکیا تا پێی بکرێ دەیەوێ فشار لە سەر ئەمەریکا بکات بۆ ئەوەی کورد کەمترین ماف بەدەست بهێنێت ،بەڵام من خۆم پێم وایە فشارەکانی سنوردار دەبێت و ئەمەریکا ناچێتە ژیر باری هەموو فشارەکانی تورکیا.
ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لەوە لە ئیستادا ئیسرائیل باڵا دەستی یەکەمە لە سوریا،چی دەیەوێت دەیکات و هەموو گرووپەکان بە تەحریری شام و چەتەکانی سەر تورکیاشەوە نەک هەر بی دەنگن بەڵکو پەیامیشی بۆ دەنێرن، کە ئەوان چیتر هەرەشە نین بۆ ئیسرائیل،تەنها لەبەر توڕەنەکردنی رای گشتی ئەگەرنا داوای پەیوەندی ئاشکراش دەکەن لەگەلیدا .
ڕوونیشیکردۆتەوە، لە ئیستادا ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمەریکا هێزی بالادەستی یەکەمی ناوچەکەیە، بۆیە کوردیش مافی خۆیەتی بێ شەرم داوای یارمەتی ئیسرائیل بکات، مادام هەموو لایەن و دەوڵەتەکانی ناوچەکە بە سونی و شیعەکانەوە یان پەیوەندیان لەگەڵیدا هەیە یان داوای پەیوەندی لەگەڵدا دەکەن.
حاکم شێخ لەتیف دەشڵێت، ئیتر بۆچی ئیمە پێمان شەرم بیت یان بترسین لەکاتیکدا هیچ کام لە ڕژێمە موسوڵمانەکانی ناوچەکە هەرچەند رژیمەکانیش بگۆڕێن عەقلیەتیان بەرامبەر کورد ناگۆڕێت، و تەنها بە یەک شێوە کوردیان قبوڵە ئەویش دەبێ گوێ رایەڵ و کۆیلەیان بین جگە لەوە کوردی سەربەخۆ و خاوەن ئیرادەیان ناویت، ئێستا ئیدارەی خۆسەر نوێنەرایەیتی کوردی سەربەخۆ و خاوەن ئیرادە دەکات.