مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە



فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ ئەحمەد شەرع پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”ئێستا دەتوانین لەسەر مێزی گفتوگۆ لەیەل تێبگەین”.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەمڕۆ هەینی13ـی کانوونی یەکەم لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەڵێنتان پێدەدەین کە هەنگاوی کرداری و شەفاف هەبن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دۆخی ئێستا و کاردەکەین بۆ ئەوەی لە هەموو بڕیارێکدا دەنگتان بایەخی خۆی هەبێت و ببیسرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بە ڕووخانی ڕژێمی تاوانکار، ئێستا ڕێگا بۆ ئێمە خۆش بووە کە هەموو کێشەکانمان لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەر بکەین، چونکە سووریا شایەنی ئەوەیە داهاتووی خۆی پێکەوە بنیات بنێت، دوور لە ڕق و کینە و دووبەرەکی.

وتیشی، گفتوگۆی نیشتمانیی هەمەلایەنە تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی سووریاییەکان بۆ بەدیهێنانی ئارامی و دادپەروەری و پاراستنی کەرامەتی سەرجەم لایەنەکان.

مەزڵوم عەبدی جەختیشیکردەوە، ئاسایش و سەقامگیری شاری ڕەقە لە پێشینەی کارەکانیاندایە، و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە نەخوازراوانە دەکەن کە لە ڕەققە ڕوویاندا و هاووڵاتییان زەرەرمەندبوون..

دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری ئیدارەی خۆسەر بۆ هەڵکردنی ئاڵای “نوێی” سووریا، چەند گرووپێک و تاقمێک سوودیان لە ئاهەنگ و کۆبوونەوەی هاووڵاتیان وەرگرتووە و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان لە ئاهەنگگێڕان و ئەندامانی ئاسایش کردووە، هاوکات ئاسایش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی هەوڵی هەندێک لایەن بۆ نانەوەی دووبەرەکی لەناوچەکە کردووە.

لای خۆیەوە مەزلوم عەبدی ڕایگەیاند، “هەر پەرەسەندنێک یان گرژییەک تەنها خزمەت بە دوژمنانی ئاشتی دەکات کە هەوڵی ئیستغلالکردنی ئەم هەلومەرجانە دەدەن بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانیان”، پێویستە الەم قۆناغەدا بەشێوەیەکی ئاشتییانە ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن.

هەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری سووریا رێککەوتن
پێت هەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری سووریا رێککەوتن
داهاتی ئەمساڵی سلێمانی کەمیکردووە
دوات داهاتی ئەمساڵی سلێمانی کەمیکردووە
پەیوەنیدر