بکوژی هاووڵاتییەکی سلێمانی دەستگیر کرا



ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکوژی هاووڵاتییەکی دوێنێی سلێمانی دەستگیرکرد کەلەناو سندوقی ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزرایەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری توانرا بە کەمتر لە48 کاتژمێر بکوژی ئەو هاووڵاتییە دەستگیر بکەن کە ڕۆژی 11ـی کانوونی یەکەم لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی ئاسایش، ڕۆژی 2024/12/11 تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (ئومێد عەلی مستەفا) لەناو ئوتۆمبێلەکەی خۆیدا، لەسەر رێگای(عەربەت-سلێمانی) دۆزرایەوە، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان کرا و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ی ، ک ، ن) تەمەن ( 22 )ساڵ و هاوکاری بکوژ بەناوی (ز، ج، ح) تەمەن (31)ساڵ لە سلێمانی دەستگیربکەن.

دوای دەستگیرکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیانداناو دەرکەوت تۆمەتباری سەرەکی بەچەکی جۆری دەمانچە بە چوار فیشەک لە نزیک گوندی (گڵەزەردە)هاوڵاتییەکە دەکوژێت و دواتر تەرمەکە دەکاتە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە و لەسەر رێگای (سلێمانی – عەربەت) ئۆتۆمبێلەکە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن.

لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (406) لەیاسای سزادان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

ئەنجوومەنی مەنبج دەرئەنجامی شەڕی سێ ڕۆژەی ڕابردوو بڵاوکردەوە
پێت ئەنجوومەنی مەنبج دەرئەنجامی شەڕی سێ ڕۆژەی ڕابردوو بڵاوکردەوە
داعش بەهێزبۆتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە
دوات داعش بەهێزبۆتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە
پەیوەنیدر