مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و میتیش لەوێ بوو



 بڕیارە ئەمشەو مەزڵوم عەبدی بگاتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبێتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شاندێك لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە سەرۆکایەتیی ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق بکەن و لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتی تەحریر شام کۆببنەوە .

بەگوێرەی زانیاری میدیا عەرەبییەکان، لەسەردانەکەی مەزڵوم عەبدی دا نوێنەرى ئەمریکا و فەڕەنسا لەناو شاندەکە دەبن و هێزێکی هەسەدە پاسەوانی شاندەکە دەکات لە چوون و هاتنیانەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت سەردانی دیمەشقیان کردووە.

بەوپێیەبێت، سەرۆکی میت و ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە دیمەشق دەبن و هێزێکی هەسەدەش کە تورکیا بە تیرۆرست ناویان دەبات پارێزگاری لە شاندەکەی مەزڵوم عەبدی و نوێنەرانی ئەمریکا و فەڕەنسا دەکات.

هاوکات لەلایەکی ترەوە ئەنتۆنی بلینکن، جارێکیتر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە و وتی”هێزە كوردەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كەلەلایەن ئەمەریكاوە پاڵپشتی دەكرێن، رۆڵی گەورەیان لە شەڕی دژی تیرۆر و تێکشکانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا هەبووە”.

مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و میتیش لەوێ بوو
پت مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و میتیش لەوێ بوو
لە مەنبج ئاگربەست ڕاگەیەندرا
دوات لە مەنبج ئاگربەست ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر