وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: پابەندین بە پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان



وەزیری بەرگری ئەڵمانیا جەخت لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەکاتەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له‌ بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا و بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماتکاران، پێکهاتبوو.

سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووريا، کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر ئەرک و چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دۆخی گشتیی عێراق، تاوتوێ کران، هەروەها دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جياكاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە.

نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بوارەکاندا دووپات کردەوە و به‌تايبه‌تى ستايشى ڕۆڵی ئەڵمانیای لە پشتیوانیکردنی عێراق و هه‌رێمى كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا كرد، هه‌روه‌ها هاوكاريى‌ هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له‌ پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ پێكهاته‌كان، به‌تايبه‌تى ئێزدييان بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به‌ ئه‌ركى هێزه‌كانيان له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 750 ملیۆن دینار پرۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت
پێت بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 750 ملیۆن دینار پرۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت
کەشناسی: لەم ناوچانە بەفر دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دوات کەشناسی: لەم ناوچانە بەفر دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پەیوەنیدر