دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای کاتیی 10 ساڵ زیندانیی بەسەر خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییەدا سەپاند کە تێیدا زیاتر لە 200 هاووڵاتی سووتان.
دادگای تاوانەکانی نەینەوا بڕیاری دا بە شێوەیەکی کاتیی سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەر سەمیر سلێمان، خاوەنی هۆڵی بۆنەکانی هەیسەمدا بسەپینێت لەگەڵ هەژمارکردنی ئەو ماوەیەی کە لە نێوان 27ی ئەیلوولی 2023 تا 10ی کانوونی یەکەمی 2024 دەستبەسەرکراوە.
دادگاکە داوای لە سکاڵاکارانی دۆسیەکەش کردووە لە دادگا داوای قەرەبوو لە تۆمەتباران تۆماربکەن.
ڕۆژی 26ی ئەیلوولی 2023 لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا ئاگر لە هۆڵی بۆنەکانی شارۆچکەی مەحدانییە کەوتەوە و بە هۆیەوە 122 کەس گیانیان لە دەستدا و 82 کەسی دیکەش برینداربوون.