جارێکیتر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکێشرێتەوە



ئەندامێکی پارتی دیموکراتی ئەمەریکا هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم دۆخەی ئێستای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا کرد و دەڵێط” ئەوەی ئێشتا ڕوودەدات نووسینەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی کانونی یەکەمی 2024، مەهدی عەفیفی ئەندامی پارتی دیموکراتی ئەمەریکا لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی “بەغداد ئەل یەوم”پشتڕاستی کردەوە، ئەوەی ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوسەنگییەکانیەتی.

ئاماژەی بەوەشداوە “زۆر واقعبینانە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک زلهێزێک، بەرژەوەندییەکی تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان هەیە و هەمیشە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایەنەکان، چونکە بەرژەوەندی گشتی پێویستی بەوەیە کە پەیوەندی تەنانەت لەگەڵ لایەنە دوژمنکارەکانی ئەمریکادا هەبێت” وەک ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوویدا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، مامەڵەکردن لەگەڵ واقیعدا مانای تایبەتمەندییەکانی سیستەمی ئەمریکییە، جا دیموکراسی بێت یان کۆماری، ئەوەی گرنگە پرسە چارەنووسسازەکانی ئەمریکایە، ئەوەی کە دەمێنێتەوە چەند خاڵێکی بچووکە کە دەکرێت چارەسەربکرێن.

دەشڵێت “سروشتییە کە ڕۆڵی ئەمریکا لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیلدا هەبێت، پێشتر پشتیوانی کوێرانەی کردووە و  بینیمان لە داگیرکاری و هێرشەکانی بۆ سەر غەززە و باشووری لوبنان و لایەنەکانی عێراق و سووریا چی ڕوویدا،” جەخت لەوەش دەکاتەوە “ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەڕاندنەوەی هاوسەنگیەکانە، و ئەوەی لە سووریا دەیبینین گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دەکرێت ڕووبدات”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە بینیمان ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەر هاوکێشەیەک لە سووریا بکشێتەوە، بە پێچەوانەوە دوێنێ پاڵپشتی ئێران بۆ بەناو هەڵبژاردنی گەلی سووریا هەبوو، وڵاتانی دیکە وەک ڕووسیا پاڵپشتی خۆیان بەرزکردۆتەوە، هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر ڕژێمی بەشار ئەسەد نیشاندا و پشتی تێکرد، ئێستاش هەوڵی پەیوەندیکردن لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سووریا دەدەن”.

عەفیفی ئاماژەی بەوەشکردووە “ئیسرائیل دەرفەتی قۆستەوە و پێشتر هەموو ئەو شتانەی کە سوپای سووریا خاوەندارێتی دەکرد لەناوبردووە، جا چ لە کەشتییە دەریاییەکاندا بێت ، فڕۆکە، یان تەقەمەنی، بەجۆرێک کە سووریا نەتوانێت لە هیچ کاتێکدا لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل”.

سەبارەت بە لێدوانی عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئێران بە تێوەگلانی واشنتۆن و تەلئەبیب لە ڕووداوەکانی سووریا، عەفیفی پشتڕاستی کردەوە کە “قسەکانی خامنەیی هەندێک ڕاستی لەخۆدەگرن و وەک ئاماژەم پێدا، ئیدارەی ئەمریکا ئاگاداری ئەوە نییە کە ڕوودەدات و پێیان وایە کە جۆرێک لە ڕێککەوتن یان هەماهەنگی بە جۆرێک لە جۆرەکان هەیە، تەنانەت ئەگەر بە جۆرێکیش نەبێت

عەفیفی جەختی لەوە کردەوە کە “ئەمریکا عێراق بە هاوپەیمان دەزانێت تا ئەو کاتەی پابەندبوون بە ڕێککەوتن و کۆدەنگی ئەمریکا و عێراق هەبێت”.

 

مەزڵوم عەبدی هەڵوێستی لەسەر حكومەتی نوێی سووریا ڕاگەیاند
پێت مەزڵوم عەبدی هەڵوێستی لەسەر حكومەتی نوێی سووریا ڕاگەیاند
عەممار حەكیم هۆكاری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات
دوات عەممار حەكیم هۆكاری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر