مانگ لای حکومەتی هەرێم بووە بە 50 ڕۆژ و 60 ڕۆژ



جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان لەسەر مووچە حکومەت تۆمەتبار دەکات و دەڵێت”کەمتەرخەمە بەرامبەر مووچەی فەرمانبەران”.

عەتا ئەحمەد – جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، بەهۆی نەدان و دواکەوتنی مووچە 80٪قوتابخانەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان کردووە، و حکومەتی هەرێمیش بێباکە.

ئاماژەی بەوەداوە، تەنها سنووری سلێمانی نییە کە بایکۆتی کردووە ، بەڵکو لە دەڤەری ئەولاش دەست شلکراوە بۆ دەوامکردن و وەک پێویست دەوام ناکرێت.

وتیشی، ئەگەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێت دۆخی مووچەخۆران باشتر دەکرێت، و مانگانە بەبێ دواکەوتن و لەکاتیخۆیدا مووچەکانمان دەدرێت، چونکە حکومەتی هەرێم مووچەخۆران وەک کارتێکی فشار بەرامبەر بەغدا بەکاردەهێنێت.

جەختیشیکردەوە، حکومەتی هەرێم کەمتەرخەمە لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە تەنها تەوتین لە بانکە عێراقییەکانی سەر بە بەغدا ئەو گرفتە چارەسەر دەکات.

جێی باسە ئەمڕۆ بەغدا بڕی 430 ملیار دینار تەواوکاریی مووچەی هەر سێ مانگی 10 و 11 و 12ی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام ائەنجوومەنی وەزیران داوای کۆی پارەی مووچەی هەر سێ مانگەکانی 10 و 11 و 12 دەکات بۆ دابەشکردنی مووچە، هاوکات هیچ بڕیارێک بۆ ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 10 نەدرا، و حکومەت وتی هەرکات پارەی تەواو گەیشت دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.

عەممار حەكیم هۆكاری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات
پێت عەممار حەكیم هۆكاری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات
فاتیح ئەربەكان: دابەشبوونی سوریا دابەشبوونی ئێران و توركیای بەدوادا دێت
دوات فاتیح ئەربەكان: دابەشبوونی سوریا دابەشبوونی ئێران و توركیای بەدوادا دێت
پەیوەنیدر