سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی چوارڕیانی سەرچنار بەنیازی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکە بۆ ئەو مەبەستەش ئەندازیارەکانی ڕاسپاردووە بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەکە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەڕێز سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئەندازیارانی شارەوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ لۆد و قەرەبالغی چوار ڕیانی سەرچنار و بەردەم بینای دادگای سلێمانی.
لەسەر راسپاردەی بەرێز سەرۆکی شارەوانی سلێمانی خاتوو (لیلی عمر) بە ئامادەبونی بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی بۆردی یەکتربرەکان کۆبووەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی یەکتربری چوارریانی سەرچنار، چەند پێشنیارێک خرانەڕوو:
1- جێبەجێکردنی دیزاینی چوار-ڕیانی سەرچنار بۆ ئاستی ناوەڕاست کە ترافیکی یەکتربڕەکە لە چوار فەیسەوە دەکات بە دوو فەیس جگە لە دروستکردنی دوو یوتێرنی سەربەست.
2- جێبەجێکردنی ئەندەرپاسی حەپسەخانی نەقیب کە گەڕەکەکانی ناوەوەی شەقامی مەلیک مەحمود دەبەستێتەوە بە دەرەوەی شەقامەکە و ناوچەی پیشەسازی بەمەش لۆدی ترافیکی چوار-ڕیانی سەرچنار کەم دەبێتەوە.