کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە سبەینێوە نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دواى نیوەڕۆ بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچە کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى

دهۆک: 19 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى

لە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا، چی دۆزرایەوە؟
پێت لە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا، چی دۆزرایەوە؟
ئەسەد چۆن گەیشتە ڕووسیا؟
دوات ئەسەد چۆن گەیشتە ڕووسیا؟
پەیوەنیدر