ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و مووچەش یەکێک دەبێت لەو تەوەرانەی تاوتوێ دەکرێن.

بە پێی زانیارییەکانی “تۆڕی میدیایی خەڵک” ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێیدا باس لە پرسی مووچە دەکات.

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە نزیکەی نیوەی یەکەمی مانگی 12 بەرەو کۆتایی دەچێت و تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10 و 11یان وەرنەگرتووە.

هەرچەندە بەغدا 760 ملیار دیناری بۆ مووچە ڕەوانەکردوەو، بەڵام حکومەتی هەرێم بە پاساوی کورتهێنان تا ئێستا دابەشی نەکردووە، دوێنێش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، کورتهێنانەکە چارەسەرکراوە.

سووریا بەرەو کوێ
پێت سووریا بەرەو کوێ
مازن حەمادە، ڕەمزی ئازاری سوورییەکان
دوات مازن حەمادە، ڕەمزی ئازاری سوورییەکان
پەیوەنیدر