پارەی فرۆشتنی بەنزین بە شۆفێران كرا بە كارت



بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەکانی خانەقین ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە سەرتاسەری وڵات پارەی فرۆشتنی بەنزین لە بەنزینخانە ئەهلی و حكومییەكان دەبێتە كاری بانكی “پارەدانی ئەلیكترۆنی” و پارەی كاش وەرناگیرێ‌.

ئەندازیار سەرمەد خەلیل، بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەكانی خانەقین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کارکردن بە پێدانی بەرهەمەکانی بەنزین (نۆرماڵ و موحەسەن) لەسەرجەم وێستگە حکومی و ئەهلیەکان بەسیستەمی (POS) (پارەدانی ئەلیکترۆنی- ماستەرکارد) لەسەرتاسەری عێراق، لەڕۆژی چوار شەممە 1/1/2025 دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاندووە، پرۆسەی دەرکردنی کارتی (ماستەرکارد) بەخۆڕایی دەبێت لەڕێگەی (بانکەکان، نووسینگەكان کە لەبازاڕەکان بڵاوبوونەتەوە، ئەپڵیکەیشنی کی کارت).

جەختیشی كردۆتەوە، تەواوکردنی ئەم پڕۆسەیە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە.

 

سلێمانی لە ماوەی 11 ڕۆژدا 4 ملیۆن کتێب دەفرۆشێت… 500 هەزار خوێنەر ئامادەبوون
پێت سلێمانی لە ماوەی 11 ڕۆژدا 4 ملیۆن کتێب دەفرۆشێت… 500 هەزار خوێنەر ئامادەبوون
كارەبای نیشتمانی لە سلێمانی بۆ 7 كاتژمێر كەمبۆتەوە
دوات كارەبای نیشتمانی لە سلێمانی بۆ 7 كاتژمێر كەمبۆتەوە
پەیوەنیدر