كارەبای نیشتمانی لە سلێمانی بۆ 7 كاتژمێر كەمبۆتەوە



هەرچەندە لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 17 كاتژمێر كارەبا دەدرا بە هاووڵاتیان، بەڵام لەم مانگەدا بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە ئێستادا ڕۆژانە تەنها 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان و دەشڵێت: خۆمان لەو چەند كاتژمێرە كارەبا ڕازی نین، كە دەیدەینە هاووڵاتیان.

ئەنوەر سەعید، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لەبارەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان دەڵێت: لە ئێستادا ڕۆژانە تەنها 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان.

دەشڵێت، خۆمان لەو چەند كاتژمێرە كارەبایە ڕازی نین، كە دەیدەینە هاووڵاتیان.

هەفتەی پێشوو، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند، خواست لەسەر كارەبا زیادیكردووە و لە ئێستادا رۆژانە 8 بۆ 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەرێمی كوردستان كارەبا دەفرۆشێتە چەند ناوچەیەكی عێراق، بەڵام هاوڵاتیانی هەرێم نیگەرانن لە نەبوون و كەمی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی.

 

پارەی فرۆشتنی بەنزین بە شۆفێران كرا بە كارت
پێت پارەی فرۆشتنی بەنزین بە شۆفێران كرا بە كارت
دارایی بڕیارێكی بۆ تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران دەركرد
دوات دارایی بڕیارێكی بۆ تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران دەركرد
پەیوەنیدر