شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاری سەوزکردن و دانانی سیستمی ئاودێری بۆ بلواری شەقامی تاسڵوجە- کەڵەوانان بەردەوامە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی و کۆمپانیای جێبەجێکار، دانانی سیستمی ئاودێری و کاری سەوزکردن و چاندنی نەمام لە بلواری شەقامی تاسڵوجە- کەڵەوانان بەردەوامیی هەیە، بەشێوەیەك سەرجەم ئەو کارانەی لە پڕۆژەکەدا جێبەجێدەکرێت لە دوو بڕگەی سەرەکییدا خۆی بەرجەستە دەکات.
ڕاشیگەیاندووە، بڕگەی یەکەم (٨٥٪)ـو دووەمیش (٪٩٥)ـی جێبەجێکراوە، بەتەواوبوونیشی سیمایەکی جوان و ژینگەیەکی خاوێن بە ناوچەکە دەبەخشێت.
شارەوانی سوپاسی تیمی سەرپەرشتیار و کارمەندانمان و کۆمپانیای جێبەجێکار دەكات، کە “هەردەم لە خەمی بەخشینی ڕوویەکی جوان و دابینکردنی ژینگەی خاوێنن بۆ هاووڵاتییانی سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانی”.